نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی گەنج بە ناسنامەی «نیما ئەڵماسی» خەڵکی سەلاس باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بە چەکی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم کۆڵبەرە “کەلەکە، پشت و دەست”ی بە سەختی برینداربووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکار لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و کرێکارانی شاری سنە

س آوریل 30 , 2024
کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و کرێکارانی کارگەکانی شاری پیشەسازی ژمارە ١ی سنە، ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و کرێکارانی شاری سنە، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکار هەستان لە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمێک لە یەکێک لە کارگەکانی شاری پیشەسازی ژمارە ١ی سنە.ئەم ڕێوڕەسمە بە خولەکێک بێدەنگی […]

You May Like