نەوسوود؛ برینداربوون و کەوتنە کۆمای کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

عیرفان مورادی کۆلبەرێکی گەنجێکی خەڵکی جوانڕۆ، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٨ی ئەم مانگە کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسوود بریندار بوو، ڕۆیشتە کۆماوە.

بەپێی زانیارییەکانی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسوود، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی جوانڕۆ “سەر” ی بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆلبەرە، عیرفان مورادی دانیشتووی شاری جەوانڕۆیە. عیرفان مورادی خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستاوەتەوە.
بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان ڕاگوێزراوە. ئەم کۆلبەرە چووەتە کۆما و ئێستا لە بەشی “ICU”ی نەخۆشخانەی تالێقانی لەژێر چاودێری چڕ دایە.
باری تەندروستی عیرفان مورادی بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ئازادی ئەحمەد موحەممەدی بەندکراوی سیاسی لە دوای سێ ساڵ بەندکران

س اکتبر 31 , 2023
ئەحمەد موحەممەدی، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری سەقز دوای تێپەڕکردنی ماوەی نزیک بە سێ ساڵ لە سزای بەندکرانی چوار ساڵەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازادکرا. ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢،ئەحمەد محەممەدی، تەمەن ٥٣ ساڵ و بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی “وزمان”ی سەقز دوای تێپەڕکردنی نزیک بە سێ ساڵ لە […]

You May Like