حەسەن فەلاعیان، چالاکیی شاعیر و فەرهەنگی شاری پیرانشار هێشتا دەستبەسەرە و دۆخی نادیارە. بەردەوامی دۆخی نادیاری ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن فەلاعیان ناسراو بە “هاوار ڕۆژهەڵاتی”، نووسەر و شاعیری شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی حەسەن فەلاعیان، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

