هێزەکانی حرس الحدودی عێراق لە هێڵی سنووریی “تەوێڵە”ی سەر بە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان هەستان بە لێدان و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک.
ئێوارەی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی حرس الحدودی عێراق دوای دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرێک لە سنوری “تەوێڵە”ی سەر بە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان هەستان بە لێدان و ئازار و ئەشکەنجەدانی ئەم کۆڵبەرە. بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە دەست کۆڵبەرنیوز گەیشتووە، هێزەکانی حرس الحدودی عێراق دوای لێدان و ئەشکەنجەدانی ئەم کۆڵبەرە، ناچاریان کردووە وەرەقەیەک واژۆ بکات کە لەم وەرەقەیەدا تۆمەتی “سەرپێچی” خراوەتە پاڵ ئەم کۆڵبەرە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «سیروس مورادی» خەڵکی گوندی “مرواری”ی سەر بە شاری کامێرانە. شایانی باسە کە هێزەکانی ئرس الحدوس لەم چەند مانگەی ئەخیردا لە هێڵی سنووری تەوێڵە چەندین جار کۆڵبەرانیان دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە داوە.
بەپێی ئاماری ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و هۆکاری دیکە کوژران و بریندارن. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ کۆڵبەر (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.