فرمێسک بابایی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، فرمێسک بابایی، هاووڵاتییەکی ناڕازی خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە هەمان کاتدا کە ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە سەروبەندی فەتوای جیهادی خومەینی دژ بە کوردستان لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی شاری پاوە بەڕێوەچوو، فرمێسک بابایی هاووڵاتیی ناڕازی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە توندوتیژی و سووکایەتی پێکردن دەستبەسەر کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگهێشتکردنەکە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.