پیرانشار؛ بانگهێشت و لێکۆڵینەوە لە باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە

”حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە”، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار بانگهێشتکران و لێکۆڵینەوە لێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، باوک و برای ”کۆمار دەرئوفتادە”، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار بانگهێشتکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتکرانی حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە لە پەیوەست بە ساڵیادی کۆمار دەرئوفتادەوە ئەنجام دراوە. ئەم هاووڵاتیانە پاش کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە، ئازاد کران.

پێشتریش حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
ئێوارەی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، #کۆمار_دەرئوفتادە، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەختکردوو و تەرمی ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە گوندی “زیوکە”ی سەربە شاری پیرانشار بە خاک سپێردرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی تۆماج و درێژەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

ی ژوئن 23 , 2024
ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ، مستەفا نیلی و ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەرانی تۆماج ساڵحی، هونەرمەندی جەماوەریی، ڕایانگەیاند کە دادگای باڵا، سزای بێ بنەمای لەسێدارەدانی مووەکلەکەیانی هەڵوەشاندۆتەوە. ئەمیر ڕەئیسیان لە ماڵپەڕی ئێکس نووسیویەتی کە لە بڕیارەکەی دادگای باڵادا، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، باس لەوە کراوە کە “تەنانەت سزای زیندانی پێشووتریش کە ٦ […]

You May Like