پیرانشار: کوشتنی کۆڵبەرێک و شاردنەوەی تەرمەکەی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری «پەتکی»ی پیرانشار، دوای تەقەی ڕاستەوخۆ و کوشتنی کۆڵبەرێک، تەرمی ناوبراویان لە ژێر بەفر شاردەوە و شوێنەکەیان بەجێهێشت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، تەرمی «محەمەد گەنجە»، ئەو کۆڵبەرەی کە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە کوژرابوو، دوای ٤٨ کاژێر هەوڵی هاووڵاتیان دۆزرایەوە.

محەمەد گەنجە ٢ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری «پەتکە» کوژرابوو. بەپێی زانیاری گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ڕژیم دوای کوشتنی کۆڵبەرەکە، تەرمی ناوبراویان لەژێر بەفر شاردەوە و شوێنەکەیان بەجێهێشتبوو.
شایانی باسە، کە ئەم کۆڵبەرە لە “شانی ڕاستی”یەوە کراوەتە ئامانج و گوللەی لێدراوە.

«محەمەد گەنجە» خێزاندارە و خاوەنی منداڵە، کە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوای ڕۆشتن بۆ کۆڵبەری بێسەر و شوێن ببوو و دوای ٤٨ کاژێر تەرمی ناوبراویان لەژێر بەفر لەلایەن هاوڵاتیانەوە دۆزرییەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ گیانلەدەستدانی یەکێک لەو کۆڵبەرە بریندارانەی ڕووداوە هاتوچۆکەی مەریوان

پ مارس 14 , 2024
یەکێک لە کۆڵبەرانی ڕوداووی هاتوچۆکەی ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، «سەیوان باتر» خەڵکی گوندی “گاگل”ی شاری مەریوان، یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی کۆڵبەران کە ئێوارەی شەممەی ڕابردوو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم تووشی ڕووداووی هاتووچۆ ببوو، بەهۆی سەختی برینەکەی لە […]

You May Like