پەسەندکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکردنی شەعبان محەممەدی، مامۆستای خەڵکی مەریوان

ڕاپۆرت: سەعید ئەمانی

شەعبان محەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان – لقی مەریوان، بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای ۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

شەعبان محەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان – لقی مەریوان، بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای ۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و پاش ئەوەی کە ناڕەزایەتی و داوای پێداچوونەوەی ناوبراو بەو بڕیارەدا ڕەت کراوەتەوە، بڕیارەکە وەک خۆی پەسەند کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی سێشەممە، (٧ی مارسی ٢٠٢٣)، شەعبان محەممەدی، مامۆستای خەڵکی شاری مەریوان، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە دادگادا بڕیاری ۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و پاش ئەوەی کە داوای ناوبراو لەسەر پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا ڕەت کراوەتەوە، بڕیارەکە وەک خۆی و بەبێ زیاد و کەم پەسەند کراوە.

بڕیاری ئەو سزایە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزیکردن بە بەرپرسان و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئەندامەتی لە گرووپە و کۆمەڵە بەرهەڵستکارەکانی وڵات”، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان بەسەریدا سەپاوە.

دانیشتنی دادگای شەعبان محەممەدی لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە ئەو مامۆستایە خۆی لە بەندیخانەی ئێڤیندا ڕاگیرابوو و لەسەر بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئاگادار نەکراوەتەوە.

شەعبان محەممەدی، مەسعوود نیکخاە و ئەسکەندەر لوتفی، سێ چالاکی پیشەییی مامۆستایان، لەلایەن هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون.

سەعید ئەمانی

Next Post

گەلی کورد گەورەترین قوربانی توانەوەی نەتەوەییە

ش آوریل 1 , 2023
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی گەلی کورد ساڵانێکە لە پرۆسەی توانەوە بەرخۆدان دەکات. لە خۆرهەڵاتی ناوین گەلی کورد هەزار ساڵ زیاترە لە توانەوەی نەتەوەیی و چاندی بەرخۆدان بەرامبەر پاوانی دەسەڵات و سەرمایە دەکات. ئاسیمیلاسیۆن (توانەوەی نەتەوەیی – چاندی) گوزارشت لەو پەیوەندی و چالاکیە یەکلایەنانە دەکات کە پاوانەکانی سەرمایە و دەسەڵات لە کۆمەڵگاکانی […]

You May Like