چالاكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی ساختمانی كامیاران به‌بۆنی ١ی مه‌ی

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، ژماره‌یك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی ساختمانی شاری كامیاران به‌نێرێكیان به‌بۆنی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ مه‌یدانی شافعی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵواسی.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و به‌نێره‌ی له‌ مه‌یدانی شافعی كامیاران هه‌ڵواسراوه‌، هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ ته‌واوی كرێكارانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ به‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، چه‌ندین چالاكی كرێكاری له‌ شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، بۆكان و سه‌قز ئه‌نجام دراوه‌ و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز پشتیوانی خۆیان له‌ كرێكارانی مانگرتووی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌ن ڕاگه‌یاندووه‌.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز

ج آوریل 28 , 2023
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سه‌قزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌ك له‌نێوان جاده‌ی سه‌قز بۆ مه‌ریوان مه‌ارسمێكیان به‌ بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی ڕۆژی جیهانی […]

You May Like