سەقز؛ دەستگیرکردنی هێرۆ قەدیمی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێرۆ قەدیمی چالاکی مەدەنی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستگیریان کردووە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستگیرکردنی تاهیر سوڵتانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ سپتامبر 13 , 2023
تاهر سوڵتانی، وەرزشکاری کیک بۆکسێنی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، تاهر سوڵتانی، وەرزشکاری کیک بۆکسێنی خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە خاوەن میدالیاکانی ئەم بەشە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە لە […]

You May Like