ئەمڕۆ دووشەممە١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢،لەیلا قلوزی ،بە دانانی بارمتە لە ناوەندی پەروردە و چاکسازی شاری سنە ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ دووشەممە١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢،لەیلا قلوزی چالاکی مەدەنی خەڵکی کامیاران،بە دانانی بارمتەی٢٠٠میلیون تمەنی،لە ناوەندی پەروەردە و چاکسازی شاری سنە تا کاتی دادگاییکردنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە لەیلا قلوزی تەمەن ٤٠ساڵ و خەڵکی کامیاران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو.