کرماشان؛ سامان یاسین، هونەرمەندی ناڕەزای کورد، بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە

سامان یاسین زیندانی ٢٧ ساڵە خەڵکی کرماشان هونەرمەندی ناڕەزای کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە تەشەنوج بەهۆی فشاری دەروونی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٣، سامان یاسین بە تەشەنوج بەهۆی فشاری دەروونی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و بە گوتەی سەرچاوەی باوەڕپێکراو ناوبراو لە دۆخی جەستەیی ناجێگیردا بوو، پاش شەوێک مانەوە لە نەخۆشخانە، ڕۆژی شەمە ٢٩ی گوڵان بۆ زیندان گەڕێنرایەوە.

دەگوترێ ناوبراو پاش گەڕانەوەی بۆ زیندان چەندین جار توشی تەشەنوج و ڕشانەوە بووە.

فشارەکانی ڕۆحی و دەروونی بۆ زیندانیانی سیاسی، بە تایبەت دەربارەی ناڕەزایانی ئەم دواییە، چەندان جار لەلایەن ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ ڕەخنە کراوە.

لە ئێستادا، ناوەڕۆکی وردی تەندروستی سامان یاسین و چارەسەری پزیشکی بۆ ناوبراو بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

بە سەرنجدان لە سەختی دۆخی ناوبراو، نیگەرانیەکان دەربارەی دۆخی تەندروستی ناوبراو و زیندانیانی سیاسی دیکە لە ئێران زیاتربووە.

دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی ناوبراو لە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئێران بەڕێوەچووبوو و حوکمی ٥ ساڵ زیندان بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو لە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تۆمەتی «شەڕ» لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی ئێران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵواتی بە سێدارەدان مەحکووم کرا لە کۆتاییدا حوکمی دەرکراو لە ١ی بەفرانباری هەمان ساڵ لە دیوانی باڵای وڵات کەمکرایەوە.

ناوبراو لە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ بە تۆمەتی پاراستنی ناڕەزاییانی جەماوەری شاری تاران لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و پاش لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرایەوە.

شایانی باسە ناوبراو لە ناڕەزایی بە دۆخی سەختی مانەوەی لە کاتی دەستبەسەری لە بەشی ٣١ی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە خواردنی دەرمان هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.

ناوبراو هەروەها لەماوەی ١٨ مانگ دەستبەسەری بە ئەشکەنجەی ڕۆحی و دەروونی زۆر لەلایەن بەرپرسانی زیندان درابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

د مه 20 , 2024
ئیبراهیم ناسری، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتیە ئیبراهیم ناسری ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیبراهیم ناسری پێشتر بە تەلەفۆن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگهێشتکرا و ناوبراو پاش ڕۆشتنی […]

You May Like