کوردستان؛ برینداربوونی چوار کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

چوار کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “حەیدەر” و “ئیدریس” و دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “ئێحسان عەبدوڵڵازادە” تەمەن ١٩ ساڵ و “کەریم”بە سەختی برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، “ئێحسان عەبدوڵڵازاده” هەردوو لاقی لە پشتەوە برینداربووە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان بە کۆڵبەرەکانیان وتووە کە “پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکەن چونکە پێویستیان پێی دەبێت” و دواتر داوایان لێکردوون ڕابکەن و ڕاستەوخۆ لە دووری چەند مەترییەوە تەقەیان لێکردوون.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی مارس 10 , 2024
کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. جەستەی ئەم کۆڵبەرە بە زیاتر لە ٥٠ گوللەی ساچمەیی کراوەتە ئامانج. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی ١٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی بە بەرەو کۆڵبەرێک تەقەیان کرد و ئەویان بە سەختی […]

You May Like