کوژرانی ٢١ ژن لە ماوەی مانگێکدا لە تورکیا

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی توركیا” ته‌نیا له‌ ماوه‌ی مانگی ئاوریلی ئه‌مساڵدا ٢١ ژن كوژران و ٢٣ ژنی دیكه‌ش به‌ شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

په‌لاتفۆرمی “ئێمه‌ كوشتنی ژنان ڕاده‌گرین” له‌ وڵاتی توركیا ئاماری توندووتیژی دژبه‌ ژنانی له‌ مانگی ئاوریل بڵاو كردۆته‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كان، ٢١ ژن له‌و وڵاته به‌هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە داوای جیابوونەوە و هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ یان هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ كوژراون. هه‌روه‌ها ٢٣ ژنی دیكه‌ش به‌ شێوه‌ی گوماناوی له‌ نێو خێوه‌ت، ماڵ، ئۆتۆمبێل یان له‌ گوندكان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. شایانی باسە لەو ژمارەیە ١٤ژن بە چەک،٥ژن بە چەقۆ و ژنێکیش بە خنکاندن کوژراون . به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی توركیا، ڕێژه‌ی توندووتیژی له‌ ئاست ژنانی ئه‌و وڵاته به‌ به‌راوه‌رد ساڵانی پێشوو تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه‌.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی “ڕه‌فێق سه‌لیمی” له‌ شاری سنه‌

ی مه 7 , 2023
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گیانی چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی ناسراوی شاری سنه‌ “ڕه‌فێق سه‌لیمی” له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌ و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌. “ڕه‌فێق سه‌لیمی” چالاكی كرێكاری و كه‌سایه‌تی خۆشناوی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ […]

You May Like