گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی وەستانی دڵ

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کانی سپی” سەردەشت کە لە کاتی کۆڵبەریکردندا لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە تووشی وەستانی دڵ ببوو، دوای مانەوەی ٦ ڕۆژ لە بەشی “ئای سی یو”ی نەخۆشخانەی بۆکان گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، حەسەن شەریفیان کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کانی سپی” سەر بە شاری سەردەشت کە لە کاتی کۆلبەری کردندا لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە تووشی وەستانی دڵ ببوو، پاش ٦ ڕۆژ لە بەشی “ئای سی یو”ی نەخۆشخانەی بۆکان گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، حەسەن شەریفیان له کاتی کۆلبەری له سنووری هەنگەژاڵەی بانه بەهۆی گوشار و دڵەڕاوکێوە تووشی وەستانی دڵ بووه و پاش گواستنەوەی بۆ ناوەنده پزیشکییەکانی بانه و بۆکان، دواجار ڕۆژی هه ینی دوای ٦ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا گیانی له دەستدا.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەکی. لە کۆی ئەم کۆیە ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون، لە کۆی ٦١ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دەستبەسەرکردنی زیبا قلیچخانی، هاووڵاتییەکی شاری بیجاڕ

ی آگوست 20 , 2023
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، زیبا قلیچخانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجاڕ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی شۆڕشیگێڕانەی ژینا، دەستبەسەر و ڕەوانەی چاکسازیی سنە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، زیبا قلیچخانی، هاووڵاتیەکی شاری بیجاڕ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ساڵی ١٤٠١، پاش چوون بۆ […]

You May Like