سووختبه‌رێكی به‌لووچی بێ ناسنامه كه سێ مانگ له‌وه‌پێش له ئه‌نباری سووته‌مه‌نی به‌سه‌ختی بریندار ببوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان پاش سێ مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری یه‌زد گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ناوی ئه‌و سووختبه‌ره “ئه‌مین ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “گه‌وهه‌ر كێ‌و”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ته‌فتانی به‌لووچستانه كه له ئه‌نبارێكی سووته‌مه‌نی كرێكاری ده‌كرد. كاتێك به‌هۆی دزه‌ی كاره‌باوه مه‌خزه‌نی سووته‌مه‌نیه‌كان ئاگری گرتووه ناوبراو تووشی سووتانی ٦٠٪ی بوو. “ئه‌مین ڕه‌خشانی” پاش سێ مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری یه‌زد گیانی له ده‌ستدا و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی بڕی ٣٧٠ ملیۆن تمه‌ن به نه‌خۆشخانه قه‌زردارن و ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان له‌لایه‌نی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌وه به بارمته گیراوه.