سنە؛ بانگهێشتکردنی حەوت چالاکی کرێکاری و ژینگەیی بۆ دادگا

ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسەدی، چالاکانی کرێکاری و ژینگەپارێزی شاری سنە، بانگهێشتی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە کران.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای لێکۆڵینەوەی حەوت چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێز بەم زووانە لە دادگای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوە دەچێت. بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسعەدی بانگهێشتی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی سنە کران.
بە پێی ئەم بانگهێشتە، داوا لەم چالاکانە کراوە کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بەمەبەستی بەرگریکردن لە خۆیان سەبارەت بە تۆمەتەکانی “تێکدانی نەزمی گشتی” و “بانگەشە لە دژی نیزام”، لەم ناوەندە ئامادە بن.
ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالد حوسێنی، شەیس ئەمانی و فەرشید عەبدوڵڵاهی چالاکی کرێکاری لە شاری سنە و سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسەدی چالاکی ژینگەپارێزی ئەم شارەن.
زۆربەی ئەم هاوڵاتیانە لە حەوتووی ڕابردوودا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوون و سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە ڕێورەسمی بەخاکسپاردنی دایکی سێ گیانبەختکردووی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و هەروەها چالاکییە پیشەیی و مەدەنییەکانیان، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرابوو.

شایانی ئاماژەیە کە هەر یەک لەم چالاکانە، لە ڕابردووشدا بە هۆی چالاکیی کرێکاری، کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و مافی ژنان، ئەزموونی دەستبەسەربوون و سزادرانیان هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ج ژانویه 3 , 2025
محەممەد عەفیدی، هاوڵاتی دانیشتووی شاری مهاباد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ محەممەد عەفیدی، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی گوندی «سەهۆڵان»ی سەر بە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی […]

You May Like