سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێئاگایی لە دۆخی میلاد ئاهەنی

سێ ڕۆژ پاش دەستبەسەرکرانیی «میلاد ئاهەنی»، هاوڵاتی خەڵکی  شاری سەقز هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، میلاد ئاهەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز و لە دەستبەسەرکراوانی پێشووی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی میلاد ئاهەنی بە لێدان و ئەشکەنجە ئەنجام دراوە و دواتر ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی زیندانیی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەی ئێستا 

ی ژانویه 11 , 2026
ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەی ئێستای ئێران کە لە ناڕەزایەتی بە گرانی و دابەزینی بەهای دراوی فەرمی دەستی پێکرد، خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی خەبات و ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی ئێراندا. ئەم بزووتنەوەیە هەڵگری کۆمەڵێک خەسڵەتی ناوازەیە کە لە ناڕەزایەتییەکانی پێشووی جیا دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک پرسیاری جددی سەبارەت بە داهاتووی سیاسی ئێران […]

بابەتی پەیوەندیدار