ئیدریس مینبەری، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بە ساڵێک بەندی تەعزیری و ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٣ ساڵ سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم پاش کەمکردنەوەی سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نۆژین، بە ساڵێک بەندی تەعزیری و ساڵێک بەندی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٣ ساڵ سزا دا.
تۆمەتی ئەم چالاکە ڕێکخستنی کۆمەڵە و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، ڕاگەیەندراوە. پێشتر لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی، ئیدریس مینبەری و سروە محەممەدی، بە ١٠ ساڵ بەندکردن سزا دابوو کە ئەم بڕیارە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە کەم کرایەوە.