بۆکان؛ دەرکردنی سزای ٣ مانگ بەندی تەعزیری بۆ سوسەن حەسەنزادە

سوسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان بە ٣ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە بڕیارێکدا کە پێنجشەمە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی شاری بۆکان دراوە، سوسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ٣ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. شایانی باسە ناوبراو لە چوارشەمە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ بە دانای بارمتەی کاتی یەک میلیارد تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازادبوو. ناوبراو بەیانی چوارشەمە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣ بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بۆ ماڵەکەی و بەتوندوتیژی دەستبەسەرکرا. ناوبراو لەکاتی دەستبەسەری لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. ناوبراو پێشتر بەهۆی چالاکیەکانی، لێپرسینەوەی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کچانی منداڵ

ش اکتبر 12 , 2024
ڕۆژی هەینی ١١ی ئۆکتۆبر بەرامبەر بە ٢٠ی ڕەزبەر، ڕۆژی جیهانیی کچانی منداڵ یان کچانی کەم تەمەن بوو. بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکانی یونیسێف کە لە ١٢٠ وڵاتدا بەڕێوە چووە، لە هەر هەشت کچ لە جیهاندا یەکێکیان بەر لە تەمەنی ١٨ ساڵی لەگەڵ توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بەرەوڕوو بووەتەوە. ٣٧٠ ملیۆن کچ و […]

You May Like