سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی مەسعود محەممەدی، هاوڵاتی شاری بۆکان هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ مەسعود محەممەدی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بە تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نادیاری چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی خێزانەکەی زیاتر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.