کۆمەڵێک لە چالاکوانانی سیاسی، ئەدەبی و هونەری پشتیوانیی خۆیان لە بانگەوازی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ مانگرتنی گشتی “نا بۆ لەسێدارەدان!” دەرئەبڕن

تا یەک کاتژمێری دیکە لیستی ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە

ئێعدامەکان لە کوردستاندا هێندە خێرایی وەخۆ گرتووە و ماشینی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێندە بێ بەزەییانە، گەنجانی ئەم نیشتمانه قوربانی دەکات، وەک ئەوەی پەت و هێزی ڕووتی بەکارهێنابێت بۆ سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان و کوشتنی ئازادیی، ئازادبوون، ئازادیخوازیی و ئازادیخوازان. لە دوایین تاواندا، کۆماری ئیسلامی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوار بەندکراوی سیاسی کوردی لە سێدارەدا.
ئێمە، کۆمەڵێک لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان دەکەین کە لە ڕۆژی سێشەممە، بە بەشداریکردن لە مانگرتنێکی گشتی و سەرتاسەری، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم پڕۆسە نامرۆڤانە و دژە مافی مرۆڤە پیشان بدەن.
مەبەست لەم مانگرتنە، وێڕای نیشاندانی دژایەتیی لەسێدارەدان بەگشتیی، ڕاکێشانی سەرنجی نیشتمانیی و نێودەوڵەتی بۆ دۆخی ترسناکی مافی مرۆڤ لە کوردستان و کۆتاییهێنان بە ئێعدامە.
بانگهێشتی هەموو لایەن و حیزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و ویژدانە بەئاگاکان لە هەموو جیهان دەکەین بۆ پاڵپشتی ئەم مانگرتن و ڕاگەیاندنە کە هەڵسوڕاوانە، دەنگی خەڵکی کوردستان بن لە خەبات بۆ دادپەروەری و مافی مرۆڤ.

٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٤، ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢

کۆڵبەرنیوز

Next Post

راگەیەندراوی پارتی ئازادی کوردستان

د ژانویه 29 , 2024
با بە مانگرتنی گشتیی، کۆڵنەدانی کوردستان پێشانی تاران بدەینەوە! حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەوڵەتی کۆڵۆنیالیستی ئێران بە درێژایی سەت ساڵی ڕابردوو، بۆ سەپاندنی حوکمی داگیرکاریی و کڵۆنیالییان، ھەموو جۆرەکانی لە ناوبردنیان بە ژێنۆساید و زمانکوژی و کوشتاری بەکۆمەڵی ڕەمەکیی و ئێعدامی تاک تاک و پۆل پۆلی ڕێکخراو، دژی کوردستان […]

You May Like