سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی شاری دێولان بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنانی خەڵکی شاری دێولان، لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم چالاکەی مەدەنیان دەستبەسەر کردووە.
ئەم چالاکەی مەدەنی پێشتر لە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری دێولان بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لە دژایەتی بۆ سزای لەسێدارەدان بەڕێوەچوو، دەستبەسەر کرابوو.
سوهەیلا موتاعی، لە هاوڵاتیانی دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکاندا، پێشتر لەلایەن دادگای شاری دێولانەوە بە ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندانیکردن سزای بەسەردا سەپێندرا. لە کاتی پەسەندکردنی ئەم بڕیارەدا لە قۆناغی پێداچوونەوە، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی سزادانی یاسای ئیسلامی، توندترین سزا واتە ١٨ مانگ زیندانیکردن بۆ ناوبراو جێبەجێ کرابوو.
بەپێی ئەم بڕیارە کە لەلایەن لقی ٢ی دادگای شاری دێولان دەرچووە و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، سوهەیلا موتاعی بە تۆمەتی «تێکدانی یاسای گشتی» بە ١٨ مانگ، «تێکدانی هزری گشتی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی درۆوە» بە ١٣ مانگ، «یاخیبوون بەرامبەر هێزە ئەمنییەکان» بە ٥ مانگ و «بانگەشەی کۆمەڵەکان و ڕێکخراوەکانی دژبەری ڕژیم» بە ٩ مانگ زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندراوە.
لە کاتی پەسەندکردنی ئەم سزایەدا لە قۆناغی پێداچوونەوە، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی سزادانی یاسای ئیسلامی، توندترین سزا واتە ١٨ مانگ زیندانیکردن بۆ ناوبراو جێبەجێ کرابوو.
سوهەیلا موتاعی، پێشتر لە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دێولان دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو ڕۆژی شەمە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، دووبارە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گواسترابوویەوە.