نازەنین ئەلیاسی، هاوڵاتی شاری مەهاباد، پاش ٤ مانگ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تمەن لە زیندانی شاری ورمێ ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نازەنین ئەلیاسی، هاوڵاتی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندانی شاری ورمێ ئازادکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خاتوو ئەلیاسی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە. خاتوو ئەلیاسی پاش دەستبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ گواسترایەوە و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترابوویەوە.
نازەنین ئەلیاسی، ڕۆژی دووشەمە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.