نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆلبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەرسلان نەزەری”، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی گوندی “مەوالی-نەجەف”ی سەر بە شاری داڵاهۆ، “لاقی” بەسەختی برینداربوو.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ش مارس 9 , 2024
ئێوارەی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, هێزەکانی سەربازی ڕژیم بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «زانیار سیاحی» تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی […]

You May Like