سەقز؛ ئازادیی نەریمان ڕەندانی بە دانانی بارمتە

نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز، بە پێدانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز، بە پێدانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازادکرا.

نەریمان ڕەندانی، ڕۆژی چوارشەمە بیستی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر و لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر کرابوو.

نەریمان ڕەندانی، لە حەوتی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە پێدانی بارمتە لە زیندانی شاری سەقز ئازاد کرابوو. دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە پەیوەست بە مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشەمە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شارەکانی کوردستان ئەنجامدرابوو.

شایانی باسە، زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری دووبارە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئاشکراکردنی درۆ و دووڕوویی بێشەرمانەی خامنەیی

د مه 12 , 2025
خامنەیی ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵان بە بۆنەی حەفتەی بەناو کرێکارەوە، کۆمەڵێک درۆی بێشەرمانەی پێشکەش بە چەند هەزار کرێکاری هەڵبژێردراوکرد. ناوبراو باسی لە پێویستیی بوونی ئەمنییەتی پیشەیی بۆ کرێکاران، ئەمنییەتی شوێنی کار، دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و کۆمەڵێک ئیمکاناتی تری خۆشبژێوی بۆ ئەوان کرد. ئەم دووڕووییە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی وەک […]

You May Like