هۆشیار شەعبانی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری بانە، بە کەفالەتی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ ڕەزبەری ١٤٠٤، هۆشیار شەعبانی، چالاکیی مەدەنی و زیندانیی سیاسی پێشووی خەڵکی بانە، بە کەفالەتی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی بانە ئازادکرا.
هۆشیار شەعبانی، ڕۆژی شەممە ١٢ ڕەزبەر پاش ٤٦ ڕۆژ دەستبەسەرکران و دۆخی نادیاری لە گرتووخانەیەکی ئەمنی سنە، بۆ زیندانیی ناوەندی بانە گواسترابوویەوە.
ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە بینینی بنەماڵە و پارێزەرەکەی بێبەشبووە.
هۆشیار شەعبانی لە ٢٩ گەلاوێژی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بانە دەستبەسەرکرا.
هۆشیار شەعبانی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بانە، پێشتر لە خەرمانانی ١٤٠٠ دەستبەسەرکرا و بە کەفالەت ئازادکرابوو. ناوبراو لە کۆتاییەکانی ١٤٠١، لەلایەن دادگای شۆڕشی شەقز لە شاری بانە بە ساڵيک زیندانیکرا و دادگا هەشت مانگ لەم سزایەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دواخستبوو.