«یەحیا مورادی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «یەحیا مورادی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
یەحیا مورادی، پێشتریش لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە زیندان ئازاد کرابوو.