بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی ڕاوەدوونانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە “قاچی” بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، دەستیان کردووە بە ڕاوەدوونانی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کە لە ئەنجامدا کۆلبەرێک بە ناسنامەی “محەمەد ڕەحیمی” بەهۆی کەوتنە سەر زەوی لە کاتی ڕاکردندا قاچی بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتر کۆڵبەرنیوز هەواڵێکی لەبارەی بێسەروشوێنبوونی کۆڵبەرێک بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر بڵاوکردبۆوە. ئەم کۆڵبەرە دوای برینداربوونی قاچی،
بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر نەیتوانی کە لە ناوچە سنوورییەکان بگەڕێتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم

ج آوریل 19 , 2024
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لانیکەم شەش کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا شەش کۆڵبەر بریندار بوون. کە سێ کەسیان بە ناوی “مۆعین شەریفی” خەڵکی شاری جوانڕۆ، “محەممەد” خەڵکی شاری […]

You May Like