سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی چالاکی کرێکاری «جەلیل محەممەدی»

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی «جەلیل محەممەدی»، لە چالاکانی خۆشناو و ناسراوی کرێکاری، تا ئێستا هەر دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ناوبراوی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەلیل محەممەدی، لە چالاکانی خۆشناو و ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری و لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری لە دروستکردنی ڕێکخراوانی کرێکاری، پاش ڕۆژێک لە مانگرتنی کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لەسێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکوانە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ناوبراوی زیاتر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

جەلیل محەممەدی، پێشتریش بەهۆی چالاکییە مەدەنی و کرێکارییەکانیەوە دەستبەسەرکراوە و سزای یاسایی هەیە.
ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کاسبکارانی شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، بۆکان، مەهاباد، دیواندەرە و مەریوان، لە ناڕەزایەتی دژی سزای لەسێدارەدان، چالاکییەکانی ڕۆژانەیان ڕاگرت و دەستیان بە مانگرتن کرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ فوریه 13 , 2025
«پەیمان ئیسماعیل پوور»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پەیمان ئیسماعیل پوور، هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «حاجی لەک»ی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]

You May Like