ڕاگەیەندراوی ژمارە بیست و یەکی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی؛ عوسمان ئیسماعیلی سەرەڕای دۆخی ناجێگیری جەستەیی گەڕێنرایەوە بەندیخانە

کرێکاران، گەلی ئازادیخواز

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری، لە پێوەندی تەلەفونیدا لەلایەن لقی ٢ی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای سەقز بە مەبەستی بەدواداچوونی وەڵامدانەوەی پزیشکی یاسایی سنە، بانگهێشت کرا؛ پاش ئامادەبوونی ناوبراو لە لقی ٢ دادوەری پەروەندەکو بە ناوبراوی ڕاگەیاند کە پزیشکی یاسایی سنە پەسەندی کردووە، کە توانایی مانەوەت لە بەندیخانە هەیە و دەبێت بۆ بەندیخانە بگەڕێیتەوە. پاشان ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی سەقز گوازرایەوە.
گواستنەوەی دووبارەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ بەندیخانە لەکاتێکدا کراوە بەبێ گوێدانە تەسکبوونەوەی کاناڵی بڕبڕەی پشتی کە کاریگەری زۆری لەسەر ٤ بڕبڕەی پشتی کردووە و بەپەلە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، لە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ دەبوایە بۆ بەدواداچوونی ئەنجامی کۆتا نەشتەرگەری ناوبراو لە نەخۆشخانەی فیروزگەری تاران ئامادەبوایە. بە سەرنجدان لە گواستنەوەی دووبارەی ناوبراو بۆ بەندیخانە بەردەوامی پرۆسەی دەرمانی ناوبراو بە نادیاری ماوەتەوە.
شایانی باسە عوسمان ئیسماعیلی لەو کاتەوەی کە مۆڵەتی چارەسەری پزیشکی پێدراوە، لە ٥ی جۆزەردانی ئەمساڵدا، ٥ جار لە سنە، مهاباد و تاران نەشتەرگەری بۆ کراوە.
کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی ڕایدەگەیەنێت گواستنەوەی دووبارەی ناوبراو بۆ بەندیخانەی ناوەندی سەقز بە ئەنقەست ئەنجامدراوە و هێزە ئەمنیەکانی کوردستان و دادوەری گشتی سەقز لە خراپی بارودۆخی جەستەیی ناوبراو زانیاری تەواویان هەیە و ئاگادارن.
بۆیە هەر جۆرە مەترسییەک کە هەڕەشە لە ژیانی عوسمان ئیسماعیلی بکات ڕاستەوخۆ بەرپرسانی ئەمنی، یاسایی و سەرۆکی بەندیخانەی سەقز بەرپرسیارن. بۆیە داوای ئازادی بێ مەرجی ناوبراو و گشت زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێران دەکەین.

کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

گەلاوێژی ١٤٠٣

گوتەبێژی کومیتە؛ یەدوڵڵا سەمەدی

0098 918 502 8563

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کۆنەپەرستترین و دژە خەڵکیترین کەسەکان، لە لوتکەی وەزارەتە سەرەکییەکانی کابینەی پزیشکیدان

چ آگوست 14 , 2024
پێکهاتەی ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی مەسعوود پزیشکیان، تەنانەت بۆتە هۆی ناڕەزایەتی هاوکارە نزیکەکانیشی. ماوەی سێ هەفتەی تەواو نزیکەی ٤٥٠ کەس لە “کارناسان“ی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بە یارمەتی ئەوان، پێکهاتەیەکی جیاوازتر بۆ دانانی هاوکارەکانی لە کابینە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کاتی هەڵبژاردنی خۆی دیاری بکات. بەڵام دوای بەسەربردنی کات و وزەیەکی زۆر، ئاکامەکەی هیچ شتێک نەبوو […]

You May Like