دیواندەرە؛ دەستبەسەری هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

میلاد پیرانی، هاووڵاتی دانیشتووی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ میلاد پیرانی، ٣٢ ساڵان خەڵکی گوندی قەڵاکۆنە لە دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. میلاد پیرانی، خێزاندار و باوکی منداڵێکە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەری میلاد پیرانی بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە ماڵەکەیدا ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ دەستبەسەری جەواد عەزیزی، چالاکوانی مافی خانەنشینان

ج سپتامبر 13 , 2024
جەواد عەزیزی، هاووڵاتی خانەنشینی کرماشان کە چالاکوانی مافی خانەنشینانە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کرماشان دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، یەکشەمە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ جەواد عەزیزی، هاووڵاتی خانەنشینی کرماشان کە چالاکوانی مافی خانەنشینانە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کرماشان دەستبەسەرکرا […]

You May Like