مەهاباد؛ گواستنەوەی «قادر خەرمانفەر» و «جەلال سەدەفی» بۆ زیندان

«قادر خەرمانفەر» و «جەلال سەدەفی»، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، قادر خەرمانفەر و جەلال سەدەفی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گواستراونەتەوە.

ئەم دوو هاوڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕێپێوانێکی لێبڕاوانە لەپێناو ڕزگاریدا؛ وتارێک بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

ش فوریه 15 , 2025
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵەیە. کۆمەڵە کە لە ئێستادا ٤٦مین ساڵی دەستپێکی چالاکیی ئاشکرای جێژن دەگرێت، ٥٥ ساڵ لەمەوبەر لە پاییزی ساڵی ١٣٤٨دا و لە جەرگەی بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی ڕوو لە ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگای ئێراندا، لەلایەن ژمارەیەک خەباتکاری شۆڕشگێڕەوە کە زۆربەیان لە زانکۆکانی ئێران دەیانخوێند دامەزرا. کۆمەڵە لە باروودۆخێکدا پێکهات کە […]

You May Like