نەوسوود؛ کوژران و برینداربوونی ٣ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود، کۆلبەرێک کوژرا و دوو کۆلبەری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بۆ سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بە ناوی “سادق میرزایی”، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵ کوژراوە، و دوو کۆڵبەری دیکەش، بە سەختی بریندار بوون. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە بۆ کۆڵبەرنیوز. ئاشکرا نەکراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری بانە

ی ژانویه 21 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵئ سنووری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ- بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک “دەست و پشت”ی بریندار بووە. […]

You May Like