پیرانشار؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن ئیتلاعاتی سوپاوە

“ڕەحمان قادری”، هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەحمان قادری”، ٢٥ ساڵ تەمەن، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی “ئەندیزە”ی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕەحمان قادری، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە ناویاندا منداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ج آگوست 16 , 2024
“ماردین ڕەسوڵ زادە”، ١٣ ساڵ تەمەن و “ئیحسان ڕەسوڵ زادە”، دوو برای خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ماردین ڕەسوڵ زادە ١٣ ساڵ تەمەن و ئیحسان ڕەسوڵ زادە ٢٢ ساڵ تەمەن، دوو برای خەڵکی شاری مهاباد […]

You May Like