نەوسوود؛ ئازادی کۆڵبەرانی دەستبەسەرکراو لەلایەن “حرس الحدود”ەوە

دوازدە کۆڵبەری کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی حرس الحدودی عێراقەوە دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوازدە کۆڵبەری کە لە ٦ی خاکەلێوە لەلایەن هێزەکانی حرس الحدودی عێراقەوە لە سنووری “بیارە”ی هەرێمی کوردستان و نەوسوود دەستبەسەرکرابوون، ئازاد کران.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە: “ئەنسار مەحمودی”، “پەیمان ڕەحمانی”، “ئیرەج مەحمودی”، “شایان نەجەفی”، “قانع ڕۆستەمی”، “ئارام نازری”، “سەیوان ڕەحیمی”، “ئاریان وەیسی”، “یونس تۆرابیفەر”. ، “ئارمان”، “ئیسار” و “نازار” خەڵکی گوندی “دودان”ی شاری پاوە ڕاگەیاندرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە پەیمان ڕەحمانی یەکێک لە کۆڵبەرانی دەستبەسەرکراو، یەکێکە لە وەرزشوانانی پاڵەوانی یاری ووشو.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە

ج مارس 29 , 2024
بەلایەنی کەمەوە پێنج کۆلبەر لە بەرزاییەکانی “تەتە”ی هەورامان تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم پێنج کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری تەتە کوژراو و برینداربوون.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کۆڵبەرێک به ناسنامەی “شۆڕش شوکری” خەڵکی گوندی “ئالمان”ی مەریوان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی له […]

You May Like