بۆکان؛ داسەپاندنی سزای زیندان بەسەر هاوڵاتییەکدا

هیوا بەهین، هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هیوا بەهین، هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی بۆکانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر فەخری، بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا و ئەم بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە ئەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

هیوا بەهین، لە چواری سەرماوەزی ١٤٠٣ پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەرکرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی شاری ورمێ گواسترایەوە و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترابوویەوە. دواجار لە یازدەی سەرماوەزی ١٤٠٣دا بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئەرسەلان یووسفی بۆ بەسەربردنی سزاکەی ڕەوانەی گرتووخانەی کرا

ج ژانویه 17 , 2025
ئەرسەلان یووسفی، هاوڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی سڵامەتی سەر بە شاری بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری دەستبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەرسەلان یووسفی، هاوڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی سڵامەتی سەر بە شاری بۆکان بە […]

You May Like