هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ

کۆڵبەرێکی خەڵکی هەورامان تەخت بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ لە بەرزاییەکانی تەتە” برینداربوو”.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی، ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی “هەورامانی تەخت”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی شاخەکانی”تەتە”ی هەورامان برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئەحەدی”و خەڵکی گوندی “هەورامانی تەخت”ی سەوڵاوایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و کۆڵبەرەکانی دیکە بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە و بارودۆخی گشتیی ناوبراو بە لەبار ڕاگەیەندراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س آوریل 9 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە لە “سییەکانی و سکی”بەسەختی برینداربوو. جەستەی ئەم کۆڵبەرە بە دەیان گوللەی ساچمەیی بەرکەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچەی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری بانە کردووە […]

You May Like