کیانوش چراغی، زیندانیی سیاسی پاش دواخستنی پاشماوەی سزای زیندانیکردنی خۆی لە زیندانی شاری دڕەشار ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، کیانوش چراغی، زیندانیی سیاسی لە زیندانی شاری دڕەشار ئازادکرا. لەم ڕاپۆرتە هاتووە کە؛ لەمدواییەدا دەستەیەک لەلایەن دادستانی شاری تاران لە زیندانیی شاری دڕەشار سەردانییان کردووە. لەم سەردانکردنەدا کیانوش چراغی، لە نەبوونی مافە سەرەتاییەکانی خۆی لە پرۆسەی دادگاییدا ناڕەزایەتی کردووە.
دەستەی داستانی شاری تاران دەستووری دووبارە پێداچوونەی دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییەیان دەرچووە. بە بڕیاری ناوەندی یاسایی، پاشماوەی سزای زیندانیکردنی ئەم زیندانییە دواخراوە و سەرەنجام دواتر لە زیندان ئازادکرا.
کیانوش چراغی، کە پێشتر بە چاودێری پابەندی ئەلیکترۆنی لە زیندانی شاری ئیلام ئازادکرابوو، لە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن لقی شەشی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیلام سزای پابەندبوونی هەڵوەشایەوە.
ناوبراو بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ بەسەربردنی بەردەوامی زیندانییەکەی بانگهێشت کرابوو. پاش ئەم بانگهێشکردنە، هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان لە ماڵی تایبەتی خۆی لە دێلوڕان بە لێدان و ئەشکەنجە دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری ئیلام گواسترایەوە.
کیانوش چراغی، لە ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەریی دووبارەی خۆی و گواستنەوەی بۆ زیندانی شاری ئیلام دەستی بە مانگرتن کردبوو. ناوبراو پاش نۆ ڕۆژ لە دۆخی ناجێگیری جەستەیی بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. بەهۆی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسان، ناوبراو لە نەخۆشخانە وازی لە مانگرتن هێنا. بەڵام سەرەڕای بەڵێندانەکان، کیانوش چراغی، لە زیندانی شاری ئیلام بۆ زیندانی شاری دڕەشار گواسترایەوە. بڕیارێک کە دووبارە ئەم زیندانییە دەستی بە مانگرتن کردەوە.
کیانوش چراغی، لە خاکەلێوەی ١٤٠٣، پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیی خۆی، بۆ زیندانی ئیلام گواسترابوویەوە.
کیانوش چراغی، لە پازدەی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری دێلوڕان بە سەرۆکایەتی دادوەر حسێن پەناهی، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ بۆ تێکدانی ڕای گشتی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرا. ناوبراو سزایەکی بەهۆی نووسینی ٢٠٠ لاپەڕە لەبارەی دە کەس لە کوژراوانی شەڕی ئێران و عێراق، بە پەسەندکردنی ناوەندی بەرگری پیرۆزیی پارێزگای ئیلام، وەرگرتووە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕەزبەری ١٤٠٣، لە بەشێکی دیکەی ئەم دۆسیەدا، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری ئیلام لە شاری دێلوڕان، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەیدڕەزا سەڵاحەدینی” بە تۆمەتی “چالاکیی بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری لەگەڵ دەستەبەسەرکردنی پێشوو سزادرابوو.
کیانوش چراغی، لە یازدەی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری دێلوڕان دەستبەسەر و پاذ تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، بە پێدانی بارمتە ئازادکرا. هەروەها ناوبراو لە شەشی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و پاش چەندین ڕۆژ ئازادکرابوو.
کیانوش چراغی، تەمەن ٤٥ ساڵ، هاووڵاتی خەڵکی شاری دێلوڕان و کارمەندی پێشووی ئیدارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەم شارەیە.