کرماشان؛ گیانبەختکردنیی «ئەمیرمحەممەد ئارباب پوری» لاوی خەڵکی هەرسین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

«ئەمیرمحەممەد ئارباب پوری» خەڵکی شاری هەرسین، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباردا لە گەڕەکی مامۆستایان لە کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ئەمیرمحەممەد ئارباب پوری» لاوی خەڵکی گوندی بریوە سفلی لە شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی بەختکرد. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ناوەندەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ئەم ڕووداوە، فشاریان خستۆتە سەر بنەماڵەی ئەمیرمحەممەد ئارباب پوری تا بڵێن کوڕەکەیان لەلایەن ناڕەزاییان کوژراوە.

هەروەها تەرمی ئەم لاوە گیانبەختکردووە بە ٧٠٠ ملیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە و شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گوندی زێدی خۆی ئەسپەردەکراوە.

ناوەندەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەرجی پارەدانی زۆر تەرمی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی ڕادەست کردووە و هاوکات فشاریان خستۆتە سەر بنەماڵەکانیان کە بۆ ڕای گشتی هیچ نەڵێن و گێڕانەوەکانی فەرمی ناوەندەکانی ڕژیم لەبارەی چۆنێتی گیانبەختکردنی کوڕەکانیان دووبارە بکەنەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی خەبات ئەمیری

د ژانویه 19 , 2026
بە تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیی «خەبات ئەمیری» چالاکوانیی مەدەنی و زیندانیی سیاسی پێشوو خەڵکی شاری دێولان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «خەبات ئەمیری» ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری دێولان، لەم ڕۆژانەی دواییدا و لەوانەیە سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی […]

بابەتی پەیوەندیدار