پێنج چالاکوانیی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانیی هاوڵاتییانی ناڕازیی و چالاکوانانیی مەدەنی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکران و بەبێ بڕیاری دادوەر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ماهان ئەعزەمی، یەحیا دەروێشی، ئارام سەعیدیان، کامران مورادی و محەممەد هیجرانی»، پێنج چالاکوانیی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکران. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم هاوڵاتییە کوردانە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران، دۆخی سەلامەتی و تۆمەتەکانی دژی ئەم پێنج چالاکوانەی ژینگەپارێزە لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە هەوڵەکانی بنەماڵەکانی ئەم دەستبەسەرکراوانە بۆ دەستکەوتنی زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان تا ئێستا بێ ئەنجام ماوە.

