سەقز؛ ئازادی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری لە گرتووخانە

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەی سەقز ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەی سەقز ئازاد کرا. ئەم چالاکە کرێکارییە بە هۆی ئەم دۆسییەوە لە ڕێبەندانی ١٤٠١ بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە سەقز دەستگیر کرا و لە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ لە گرتووخانەی سەقز ئازاد کرا.

عوسمان ئیسماعیلی لە گەلاوێژی ١٤٠٢ لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سەقزەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفایی بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە کۆمەڵە» بە ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندی تەعزیری و بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم لە ڕێگەی بەشداری کردن و گوتاردان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی»، بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ئەم بڕیارە و بە لەبەرچاو گرتنی مەرجەکانی کەمکردنەوەی سزا لە مادەی ٣٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی پەسەندکراو لە ساڵی ١٣٩٢دا وەکوو دۆخی تەمەنی تاوانبار و خێزانداربوونیی ناوبراو، بەپێی یاسای ئاماژەپێکراو و هەروەها مادەی ٦ی یاسای کەمکردنەوەی سزای بەندی تەعزیری پەسەندکراو لە ١٣٩٩دا بە ڕەچاوکردنی مادەی ٣٧ی یاسای سزادانی ئیسلامی پەسەندکراو لە ١٣٩٢دا، سزاکانی پێشتری ناوبراو بۆ ماوەی ١٦ مانگ بەندی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژەکانی دەسبەسەربوونی ڕابردوویەوە کەم کرایەوە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ پاش سەردان کردنی لقی ٢ی بەڕێوەبردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سەقز، دەستگیر کرا و بۆ بەسەر بردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی گرتووخانەی سەقز کرا.

عوسمان ئیسماعیلی، لە ڕابردووشدا بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستگیر کراوە و ڕووبەڕووی بەدواداچوونی یاسایی بووەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەوڵەتە سەرمایەدارییەکان لە ئاست ئەو هەلومەرجە کارەساتبارەی کە بەسەر ژیانی خەڵکی وڵاتە شەڕلێدراوەکانیاندا سەپاندووە، هیچ بەرپرسیارێتییەک قبوڵ ناکەن.

چ دسامبر 18 , 2024
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز بەرامبەر بە ١٨ی دێسامبر، ڕۆژی جیهانی کۆچبەرانە. کۆبوونەوی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ٢٠٠٠، ١٨ی دێسامبری وەک ڕۆژی جیهانی کۆچبەران ناوزەد کرد. هۆکاری دیاریکردنی ئەم بۆنەیە، بریتی بوو لە پەرەسەندنی ژمارەی کۆچبەران و هەڵسوکەوتی زۆرجار خراپ و نامرۆڤانەی ئەو کۆمەڵگایانەی کە ڕوویان تێدەکردن.بەڵام بەداخەوە لەکاتێکدا یادی ئەم بۆنەیە […]

You May Like