بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٢ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ- بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گەنج بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “زانیار محەممەدی”، ٢٩ ساڵە و خەڵکی سەقزە، خێزاندارە و منداڵێکی تەمەن ٤ مانگەی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم کۆڵبەرە قاچی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کراوەتە ئامانج.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

Next Post

جوانڕۆ؛ دەستگیر کرانی شەعبان موریدی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژێمەوە.

چ فوریه 14 , 2024
هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی شەعبان موریدی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، شەعبان موریدی ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ. لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بەبێ حوکمی دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر […]

You May Like