بۆکان؛ ئازادی ئەحمەد حەسەنزادە بە دانانی بارمتە

“ئەحمەد حەسەنزادە”، باوکی “محەمەد حەسەنزادە” لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەمەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ لە شاری بۆکان، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە دووەمین ساڵیادی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرابوو.
دەگوترێت کە ناوبراو بە(چالاکی دژی ڕژیم، و هاندانی دووکانداران بۆ پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتی) لە دووەمین ساڵیادی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، تاوانبارکراوە.

شایانی باسە، “ئەحمەد حەسەنزادە” لەگەڵ کچەکەی “سۆڵماز حەسەنزادە” رۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بەبەکارهێنای توندوتیژی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و پاش ڕۆژێک بەدانانی بارمتەی ٤ ملیارد تمەن ئازادکرابوو. “سۆڵماز حەسەنزادە” خوشکی گیانبەختکردوو “محەمەد حەسەنزادە”، هێشتا دەستبەسەرە و لە بەندی ژنانی گرتوخانەی ورمێیە. ئەحمەد حەسەنزادە و سۆڵماز حەسەنزادە، ساڵی ڕابردووش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەرکرابوون.
“محەمەد حەسەنزادە” لە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان، بەگوللەی هێزەکانی سەرکوتکەری ڕژیم گیانی بەختکرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

چ سپتامبر 18 , 2024
“سینا محەمەدی”، خوێندکاری زانکۆی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئرمنییەکان هێرشیان کردە ماڵی سینا محەمەدی لە بلباناوای دێولان و ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان و ئەشکەنجە ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ […]

You May Like