هەورامان؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی عێراق

بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی عێراق بۆ کۆڵبەران لە هێڵی سنووری هەورامان، کۆڵبەرێکی هەرێمی کوردستان کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی پاسەوانی عێراق لە هێڵی سنووری هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئارام خەلیل” خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە گوللە تەقەی لێکرا و کوژرا.

شایانی باسە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە گەنجە بۆ نەخۆشخانەی خورماڵ لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

د آگوست 19 , 2024
ئومید فەرجی، هاووڵاتی دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لە شاری مەریوان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیە ئومید فەرجی، ٤٠ ساڵان کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندی نەی لە مەریوانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ […]

You May Like