ئیدریس فەتحی، هاوڵاتی سەقز ٦ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و لەدۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕژیم پاش هێرشی توندوتیژانە بۆ ماڵی ئیدریس فەتحی لە گوندی کانەعمەت لە سەقز، ویستیان ناوبراو دەستگیربکەن بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لە گوندی بەستام دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستگیری ئیدریس فەتحی تا ئێستا لە هۆکار و شوێنی دەستگیری ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.