حسێن میربەهاری، دامەزرێنەری کۆمەڵەی بەرگری لە منداڵانی کار و شەقام، بە کەفالەت ئازادکرا. حسێن میربەهاری لە ٣١ی جۆزەردان لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پەردیس دەستگیرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حسێن میربەهاری، دامەزرێنەری کۆمەڵەی بەرگری لە منداڵانی کار و شەقام، بە کەفالەت ئازادکرا. خوشکی ئەم چالاکەی مافی منداڵان، بەبێ ئاماژەدان بە ناوەڕۆکی زیاتر بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە پەڕەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند کە ئازادیی براکەی بە کەفالەت ئەنجامدراوە.
حسێن میربەهاری، ئێوارەی شەمە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرابوو. ناوبراو لە ماوەی دەستگیرکرانیدا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستگیرکران و تۆمەتەکانی دژی حسێن میربەهاری نادیارە.
حسێن میربەهاری، دانیشتووی شاری پەردیس و دامەزرێنەری کۆمەڵەی بەرگری لە منداڵانی کار و شەقامە.