سەقز؛ دەستبەسەرکرانیی سدیق یوسف پوور، ئەندامی گروپی شاخەوانی «هەڵۆ» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

«سدیق یوسف پوور» ناسراو بە “پیرە هەڵۆ”، زیندانی سیاسی پێشوو و ئەندامی گروپی شاخەوانی “هەڵۆ” لە سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادگا، سدیق یوسفپووریان دەستبەسەر کردووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و پشکنینیان کردووە. سدیق یوسف پوور پێشووتر دەستبەسەرکراوە و سزادراوە و بەردەوامی لە نەبوونی زانیاری لەبارەی بارودۆخەکەی بۆتە هۆی نیگەرانی خێزانەکەی و هاورێکانی.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی سدیق یوسپوور بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی توندوتیژانەی میلاد، پەیام و سینا میرزابەیگی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

پ ژانویه 22 , 2026
«میلاد میرزابەیگی، پەیام میرزابەیگی و سینا میرزابەیگی»، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، میلاد میرزابەیگی، پەیام میرزابەیگی و سینا میرزابەیگی بەهۆی هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵی خێزانەکەیان بەبێ بڕیاری دادگا، دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی […]

بابەتی پەیوەندیدار