مەریوان؛ کوژرانی ماڵاتی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران لە سنووری هەنجیرانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە کوژران و ئاگریان تێبەردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «هەنجیران»ی سەربە شاری مەریوان، تەقەی ڕاستەوخۆیان بەرەو ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کوژران و پاشان ئاگریان تێبەردراون. لەم ڕووداوەدا ژمارەیەک لە ماڵاتی کۆڵبەران کوژران و ژمارەیەکی دیکەش لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەم تاوانەی هێزە ئەمنییەکان لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە پێشتریش چەندین ڕاپۆرتی جیاواز لە کوشتن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵاتی کۆڵبەران لەلایەن ئەم هێزەکانەوە بڵاو کرابۆوە. کۆڵبەران کە بەهۆی دۆخی سەختی ئابووری و نەبوونی هەلی کاری گونجاو، ناچاری گواستنەوەی کاڵان لە سنوورەکان، بەم کردارانە لەگەڵ کێشەی زیاتر ڕووبەڕوو دەبن و ئەم کردارانە نەک تەنیا زیانی ماددیان هەیە، بەڵکو بژێوی ژیانی بنەماڵەکانیشیان دەخاتە مەترسییەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دیاکۆ خزری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ فوریه 13 , 2025
دیاکۆ خزری، مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دیاکۆ خزری، لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە، مامی شاهۆ خزری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، […]

You May Like