کرماشان؛ عیرفان جامە‌شوورانی ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەجتکردووانی جەعفەرئاوا

«عیرفان جامە‌شوورانی»، گەنجێکی کوردی خەڵکی کرماشان، یەکێکی دیکەیە لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لەم شارە کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارەزایەتییەکان لە گەڕەکی جەعفەریاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «عیرفان جامە‌شوورانی» شەوی پێنج‌شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی کرماشان و لە گەڕەکی «جەعفەرئاوا»، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی و گیانی بەختکرد.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە تەمەن، دۆخی خێزانی و شوێنی وردی مانەوە یان وەرگرتنی تەرمی ئەم گیانبەختکردووە بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها دیار نییە کە بۆ وەرگرتنی تەرمی عیرفان جامە‌شوورانی، خێزانەکەی ناچار بە دانی پارە یان واژۆکردنی پابەندییەکی نووسراو کرابێتن یاخود نا؛ بەڵام پێشتر سەرچاوە ئاگادارەکان بە کۆڵبەرنیوزیان ڕاگەیاندبوو کە دامەزراوەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنی تەرمی گیانبەختکردووانی نارەزایەتییەکان لە کرماشان، بڕە پارەیەک لە نێوان ٧٠٠ ملیۆن تا یەک ملیارد تمەن لە خێزانەکان وەردەگرن و خێزانەکان ناچار دەبن بۆ وەرگرتنی تەرمی خۆشەویستەکانیان ئەم بڕە پارەیە بدەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شاباد؛ میلاد گەنج‌دوست ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووان

ی ژانویه 25 , 2026
«میلاد گەنج‌دوست»، گەنجێکی ٢٦ ساڵەی خەڵکی شاباد، یەکێکی ترە لە نارەزایان لەم شارە کە دوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی رژیم، چەند ڕۆژ دواتر بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی بەختکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «میلاد گەنج‌دوست» گەنجێکی ٢٦ ساڵەی خەڵکی شاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان، شەوی پێنج‌شەممە ١٨ی بەفرانباری […]

بابەتی پەیوەندیدار